|
دەبێ پیاو بێ یان
ئافرەت؟ |
ئەوەی
دەیبینن یەكێكە لەو ئافرەتانەی زۆر جیاوازی هەیە
لەگەڵ هەر ئافرەتێك، تەنانەت شێوەی رووخساری لە
نێوان پیاو و ئافرەت دەوەستێت. دەتوانێت خۆی بە
دوو لایەن نیشان بدات، پیاو، ئافرەت. كاتێك دەبێتە
ئافرەت لە چاوەكانی و پێستە ناسكەكەی دیارە، بەڵام
كاتێك خۆی وەك پیاو دەردەكەوێنێت لە ردێنە و سمێڵە
زۆرە دەستكردەكەی دەردەكەوێت.
ئەوەیە بەهەرەی خانمە هونەرمەندی بە رەچەڵەك
لوبنانی (سەلما حایك) و ئەستێرەی ناوداری جیهانی و
هۆلیۆدی ئەمەریكی، دەتوانێت خۆی بە دوو رۆڵ بگێرێت
پیاو و ئافرەت! |
|
|
دیوارە یان ئوتۆمبێل؟ |
ئەوەی
دەیبینن دیواریك نییە لە كەرپووچ دروست كرابێت،
تەنانەت نابێ حیسابی دیواری بۆ بكەین، چونكە
ئوتۆمبێلێكە بۆ هاتۆچۆ و گواستنەوە بەكار دێت،
تەنیا شێوەی دەرەوەی لە هەر ئوتۆمبێلێكی ئاسایی
جیاوازە و دەبێتە شتێكی سەیر بۆ بەرچاوی خەڵك.
رەنگە كەسێك لە دەرەوە بیبینێت و بڵێت: ئەم دیوارە
بۆ دەڕوات ! لەلایەن كۆمپانیایەكی رووسی ئەو
ئوتۆمبێلە دروست كراوە و لە جۆری (لادە)یە، ئێستاش
وەك یادگارییەك لە بەردەم ماڵی كەسێك لە ویلایەتی
كالیفۆرنیا دانراوە بۆ جوانی! |
|
|
خواردنی خوێنی باڵندە و
گیانداران |
لە
جیهاندا چەندین نەتەوە و هۆز و خەڵك هەن، هەر
یەكەش خاوەن نەریت و تایبەتمەندی خۆیانن لە گشت
شتێك‌دا، یەكێك لەو شتانە بریتییە لە خواردن،
چەندین جۆرە خواردن هەن، بەڵام هەندێك لە
خواردنەكان دەبنە مایەی قیزەوەنی مرۆڤەكانی دیكە،
لەگەڵ ئەوەشدا لەلایەن خۆیان بە خۆشترین خواردن
دادەنرێت.
ئەوەی دەیبینن هیچ جۆرە خواردنێك نییە، تەنیا
خوێنی مریشك و مراوی و قازی سەربڕاوە بەبێ ئەوەی
شتێكی دیكەی لەگەڵ بێت.
خواردنی خوێنی گیانداران لەلای ڤێتنامییەكان وەك
خواردنێكی بەهێز و خۆش دادەنرێت. لەوە زیاتر باسی
ئەو خواردنە بكەین، |
|
|
قه‌نه‌فه‌یه‌ك له خۆڵ |
بیرۆكه
بۆ كاره سه‌یره‌كان له ماوه‌ى نیو خوله‌ك
كه‌متریش ده‌رده‌كه‌وێت، بۆیه ئه‌م كاره سه‌یر و
جوانانه له جیهان ئاماده ده‌كرێت. ئه‌وه‌ى
ده‌یبینن ده‌بێته گه‌وره‌ترین قه‌نه‌فه‌ى
دانیشتن، كه‌چى ئه‌م قه‌نه‌فه‌یه به‌رگه‌ى باران
و ئاو ناگرێت، چونكه ئه‌گه‌ر به‌ر ئه‌و شتانه
بكه‌وێت راسته‌وخۆ ده‌توێته‌وه.
ئه‌م قه‌نه‌فه‌یه له خۆڵ دروست كراوه، ئه‌مه‌ش
به هه‌نگاوه‌كانى (3) گه‌نج له ولاَتى ویلز، له
ماوه‌ى (2) رۆژدا توانیان جوانترین و گه‌وره‌ترین
قه‌نه‌فه‌ى له خۆڵ دروست بكه‌ن. |
|
|
سه‌یرترین وێنه‌ى
(2009)! |
له
وێنه‌یه‌كى جوان و سه‌یر بۆ كۆمه‌ڵێك منداڵ، به
هۆى زیره‌كى و لێهاتوویی وێنه‌گرێكى ولاَتى
(كینیا) توانى ببێته خاوه‌ن سه‌یرترین و جوانترین
وێنه‌ى تا ئێستاى ساڵى (2009)، وێنه‌كه‌ش بریتییه
له كۆمه‌ڵه منداڵێك و قاچه‌كانیان به‌یه‌كتر
داناوه و به‌مه‌ش بازنه‌یه‌كى جوان و سه‌یرى
لێوه‌ى دروست بووه. بۆیه تا ئێستا دیمه‌نێكى
جوانى هه‌یه و به جوانترین وێنه داده‌نرێت. |
|
|
مەیموونێك جەستەی لە
مرۆڤ دەچێت |
شێوەی
مەیموون زیاتر لە شێوەی مرۆڤ نزیكە، زیاتریش لە
رووخساردا، بەڵام ئەوەی لەم وێنەیە دەبینن
تازەترین شێوەی مەیموونە دۆزراوەتەوە، سەیری ئەو
مەیموونە لەوەدایە جەستەی زۆر لە جەستەی مرۆڤ
نزیكە. ئەگەر لە پشتەوە سەیری ئەو مەیموونە بكەیت،
بە مرۆڤ دێتە بەرچاو. ئەو مەیموونە بەم دواییە لە
دارستانەكانی وڵاتی ئوسترالیا دۆزراوەتەوە و كەچی
رەفتاری لە مەیموونی ئاسایی ناچێت. |
|
|
حۆریەكی دەریا دۆزرایەوە |
زۆر
جار گوێمان لە حۆری دەریا دەبێت، ئەمەش وەك
شاجوانێك لە دەریا لە نێو فیلم و چیرۆكە
خەیاڵییەكان دەبیستین، بەڵام چی دەبێت ئەگەر ئەم
چیرۆكە خەیاڵییانە ببێتە راستەقینە و، گیاندارێكی
هاوشێوەی مرۆڤ لە شێوەیەكی سەیر و ناشرین
بدۆزرێتەوە لە یەكێك لە وڵاتەكانی جیهان.
لە وڵاتی فلیپین گیاندا‌رێك دۆزرایەوە پێشبینی
دەكرێت تەمەنی زیاتر لە (40) ساڵ بێت، ئەمەش دوای
پشكنینی لەلایەن زانایەكی بەریتانی بە ناوی (تۆماس
براون)، رەنگی ئەو گیاندارە سپییە و راستەقینەیە،
ئێستا مردووە و، تا ئێستاش بە یەكەم حۆری دەریا
دادەنرێت. |
|
|
تەسریحەكانی قژ و
گیانداران |
تەسریحە
سەیرەكانی قژ هەر جارێك بە شێوەیەكی تازە و سەیرتر
لە پێشوو دەردەكەوێت، ئەمەش وەك مۆدەیەكی تازە و
جوان ئامادەدەكرێت بۆ ئەوەی ببێتە جێگەی
سەرەنجراكێشان و بەدەست هێنانی نازناو، ئەوەی
دەیبینن كۆمەڵە مۆدەیەكی تەسریحە و بڕینی قژە بۆ
پیاوان، وەك دەبینن شێوەیەكی سەیر و جوانی هەیە.
ئەم مۆدەیە لە ولایەتی كالیفۆرنیا دەركەوتووە،
سەرەتای مۆدەكەش وەك لاسایی كردنەوەی قژی
گیانداران ئامادەكراوە، لە ماوەیەكی نزیكدا
نمایشێكی تایبەت بۆ ئەو جۆرە قژانە دەكرێتەوە، بە
سەیرترین مۆدەكانی قژ دادەنرێت. |
|
|
دواین رِزگاربوو له
كه‌شتى تایتانیك كۆچى دوایى كرد |
"میلڤینا
دین" كه هاولاَتیه‌كى به‌ریتانیایه رِۆژى یه‌ك
شه‌ممه له خه‌ڵوه‌تگه‌یه‌كى پیرى له ته‌مه‌نى
97 ساڵیدا كۆچى دوایى كرد كه ناوبراو دواین
رِزگاربووى كه‌شتی تایتانیك بوو كه له ساڵى 1912
كه‌شتى تایتانیك ژێرئاو كه‌وت ئه‌و كاته
"میلڤینا" شیره خۆر بووه، به‌هۆی كه‌مى ته‌مه‌نى
ناوبراو هیچ زانیاریه‌كى له‌سه‌ر كه‌شتیه‌كه
بیرنایه‌ت.
شایانى باسه كه‌شتى تایتانیك له ساڵى 1912
ده‌ستى كرد به گه‌شتێك له ولاَتى به‌ریتانیاوه
بۆ شارى نیۆرك پایته‌ختى ئه‌مه‌ریكا له رِێگه‌دا
به‌رى شاخێكى به‌فری كه‌وت و له ماوه‌ى سىَ
كاتژمێردا تێكشكا له ئه‌نجامدا بووه هۆى كوشتنى
1500 سه‌رنشینى سه‌ر كه‌شتیه‌كه له به‌روارى 14
ئه‌برێلى 1912. |
|
|
گه‌رماوێك له‌ناو
پێلاَودا، به برِى 30 هه‌زار دۆلار |
كۆمپانیاى
"لبانیۆ" گه‌رماوێكى دروست كرد له شێوه‌ى پێلاَوى
ئافره‌تان كه برِى 30 هه‌زار دۆلارى تێچوه.
به‌پێى وته‌ى سه‌رۆكى كۆمپانیاكه ئه‌م جۆره
گه‌رماوه باشترین گه‌رماوه بۆ ئاسوده‌یى مۆرڤــ
و هه‌رچه‌نده نرخه‌كه‌ى گرانه به‌لاَم
پێشوازیه‌كى باشى لێكراوه له‌لایه‌ن
ده‌وڵه‌مه‌ندانه‌وه.
هه‌روه‌ها به‌رزى ئه‌م گه‌رماوه 5 پێیه. |
|
|
ئافره‌تێكى ئه‌مه‌ریكى
دوانه‌یه‌كى له دوو پیاو ده‌بێت |
ئافره‌تێكى
ئه‌مه‌ریكی دوو منداڵى به‌یه‌ك سك بوو
هه‌ریه‌كێكیان له پیاوێكه و به‌پێچه‌وانه‌ى
ئافره‌تانى جیهان كه دوانه‌یان ده‌بێت له‌یه‌ك
پیاو ئه‌مه‌ش یه‌كه‌مجاره شتێكى وا له دنیادا
رِوبدات.
"مایا" كه خه‌ڵكى ئه‌مه‌ریكایه رِایگه‌یاند:
دوو منداڵم بوو به ناوه‌كانى (جاستین) و (جۆردان)
به‌یه‌ك سك كه ته‌نها 7 خوله‌كی له نێوانى له
دایك بونیان بوو هه‌ریه‌كه‌یان له پیاوێكه
ئه‌مه‌ش له‌وكاته‌دابوو كه خیانه‌تم له
هاوسه‌ره‌كه‌م كرد پاش ئه‌وه‌ى كارى سێكسیم
له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌م ئه‌نجامدا پاش چه‌ند
خوله‌كێك له‌گه‌ڵ هاورِێكه‌م هه‌مان كارم
ئه‌نجامدا.
شایانى باسه پزیشكه‌كانى ئه‌مه‌ریكا
رِایانگه‌یاند كه به‌پێى زانستى (جینات) ئه‌و دوو
منداڵه له دوو پاوى جیاوازن. |
|
|
به‌هره‌مه‌ندترین دارتاش
له جیهاندا |
كارى
دارتاشى یه‌كێكه له كاره هه‌ره كۆنه‌كان كه
مرۆڤ ئاشنای بووه و پێداویسته‌كانى پێدابین
كردوه .
ئه‌م كابرایه‌ى كه له وێنه‌كه‌دا هاتووه
توانیویه‌تى ته‌نها به ته‌خته ئۆتۆمبێل و كه‌شتى
و ماڵێكى ته‌واو دروست بكات.
ئه‌مه‌ش یه‌كه‌مین كه‌سه كه‌تونیویه‌تى به دار و
ته‌خته ئه‌و هه‌موو شتومه‌كانه دروست بكات و
به‌هره‌مه‌ندترن كه‌سه له بوارى دارتاشیدا. |
|
|
دەمـــانچـــــە
ســـــەیرەكـــــان |
كەرەستە
جوانەكان هەردەم جێگەی سەمەرە و سەرەنجڕاكێشانی
گشت كەسێكە، ئەوانەی دەبیبینن وێنەی كۆمەڵە چەكێكی
سەیرە لە شێوەی سەرەكییەكەی خۆی لادراوە و، لە
شێوەی دیكە دروست كراوە، كۆمپانیایەكی تایبەت بە
دروست كردنی چەكی بچووك وەك (دەمانچە)، لە دوا
بەرهەمی توانی سەیرترین جۆرە دەمانچە دروست بكات.
سەیری ئەو دەمانچانە لەوەدایە، هەندێكیان
لوولەكانی زیاترە لە لوولەیەك، ئەمەش جیاوازە لە
دەمانچەی ئاسایی، واتە دەتوانێت لە یەك چركەدا (3)
گووللە بهاوێژێت نەوەك یەك ! ئەمە جگە لە شێوەی
سەیرەكانی ئەو جۆرە دەمانچانە، هەر یەكەش نرخی لە
ملیۆنێك دۆلار دەدات. |
|